فراكسیۆنی پارتی به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ی ته‌قه‌كردن له باره‌گای لقی 12 بڵاوكرده‌وه

هەولێر-KDP.info- له به‌یاننامه‌یه‌كدا فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: جارێکی دیکە دەستێکی ترسنۆک لقی دوانزەی پارتی لە شاری هەڵەبجە دایە بەر دەستڕێژی گولـلە.
ته‌قه‌كردن له‌باره‌گای لقی ١٢ی پارتیمان له هەڵەبجە‌ی شه‌هید بەهۆی ئه‌و بێ باكییه‌یه كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان له سنوره‌كه‌دا هەموو جار بەرانبەر تەقەکەران دەینوێنن و تا ئێستا هیچ هه‌نگاوێكی كرداریان نه‌هاوێشتووه بۆ به سزاگه‌یاندنی ته‌قه‌كه‌ره‌كان و ئه‌وانه‌ی لەپشتیانن. تا ئێستا لە هەڵەبجەو سلێمانی و گەرمیان و ڕاپه‌ڕین و چەند ناوچەیەکی دیکەش زیاتر لە حەفتا جار تەقە لە بارەگاکانی پارتی کراوەو کەس دەستگیر نەکراوە.
ئەمەش جدییەتی هێزە ئەمنییەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی و ھەلەبجە دەخاتە ژێر پرسیار بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران. بەردەوامیدان بەم کارە دوور لە پرەنسیپ و بێ بەهایە ئاکامێکی باشی نابێت، بۆیە داوا سەرجەم دەزگا ئەمنییەکان دەکەین بە ئەرکی خۆیان هەستن و ئەوان بەرپرسن لە ڕێگری‌کردن لەم کارە دزێوە. وەکو فراکسێۆنی پارتی بەدواداچوونی پەرلەمانی دەکەین و دەبێت ئاستێک بۆ ئەم دەستدرێژییانە دابنرێ و لایەنی کەمتەرخەم رووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی بکرێ.
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان




