مه‌سرور بارزانی: پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌نگاری جۆری نوێی ڤایۆرسی كۆڕۆنا ببینه‌وه

هەولێر-KDP.info- مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكى حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا له په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا دووباره له به‌رزبوونه‌وه‌دایه.
ڕاشیگه‌یاند: پێویسته هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی به‌ره‌نگاری جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ببینه‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكومه‌ت ڕاشیگه‌یاندووه: خۆتان و خۆشه‌ویستانتان بپارێزن، تكایه ده‌مامكه‌كانتان ببه‌ستن و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان په‌یڕه‌و بكه‌ن.




