د.محەمە‌د شوکری: 25 پرۆژه‌ى وه‌به‌رهێنان له سنوورى هەڵەبجە مۆڵەتیان پێ دراوه

هەڵەبجە-KDP.info- له چاوپێکه‌تنێکى تایبه‌ت له‌گه‌ڵ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی پارتى دیموکراتى کوردستان، د. محەمە‌د شوکرى، سه‌رۆکى ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، زانیاریى گرنگ ده‌رباره‌ى دروستکردنى ناوچه‌ى پیشه‌سازى ده‌خاته ڕوو و ده‌ڵێت: "دوو ناوچه‌ى گرنگى پیشه‌سازى له بوارى خۆراک و پیشه‌سازیى قورس (هه‌مه‌جۆر) دروست ده‌کرێت و به ته‌واوبوونیان ڕۆڵى گه‌وره‌یان ده‌بێت بۆ پاراستنى ئاسایشى خۆراک له ناوخۆ و هاوکات ده‌بێته سه‌به‌ته‌یه‌کى گرنکى خۆراکى له ناوچه‌که و عێراقیشدا".
کاره‌کانی دروستکردنى ناوچه‌ى بیشه‌سازى له پارێزگاى هه‌ڵەبجه به کوێ گه‌شتووه؟
به‌پێى ئه‌و پلانه‌ى دانراوه له‌مساڵدا ده‌ست به دروستکردنى هه‌ردوو ناوچه‌ى پیشه‌سازیى خۆراک و پیشه‌سازیى قورس له پارێزگاى هەڵەبجە ده‌کرێت, ئێستا سه‌رقاڵى دابینکردنى زه‌وىی پێوستین بۆ بنییاتنانى پرۆژه‌که که پێوستى به 400 دۆنم زه‌وى هه‌یه و بۆ ئه‌مه‌ش بێگومان پێوستمان به هه‌ریه‌ک له وه‌زاره‌تى کشتوکاڵ, وه‌زاره‌تى پیشه‌سازى, پارێزگاى هەڵەبجە و کۆى ئه‌و دامه‌زراوانه‌ى که تایبه‌تمه‌ندن به بوارى ئابوورى له هه‌رێمى کوردستان, بۆ ئه‌وه‌ى هه‌مومان پێکه‌وه بگه‌ین به‌و ئامانجه‌ى که له پرۆژه‌که نه‌خشه‌مان بۆ کێشاوه".
ورده‌کاریى پرۆژه‌که چۆنه و چه‌ند کارگه له‌خۆ ده‌گرێت و له چ بوارێکدان؟
پرۆژه‌که نزیکه‌ى 100 کارگه له‌خۆ ده‌گرێت, کارگه‌کان هه‌مه‌جۆرن، وه‌ک کارگه‌ى دروستکردنى به‌رهه‌مى قوتووبه‌ندی و, کارگه‌ى دروستکردنى شه‌ربه‌ت و خۆراک که ته‌واوى جۆره‌کانى خۆراکى لێ دروست ده‌کرێت, ئه‌مه‌ش گومانى تێدا نییه ده‌بێته سه‌به‌ته‌ى خۆراکى بۆ کوردستان و عێراق و پاراستنى ئاسایشى خۆراک, ژینگه‌ى هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور به حوکمى بوونى سه‌رچاوه‌ى ئاو و گونجاویى که‌شوهه‌وا و به‌پیتیى خاکه‌که‌ى گرنگە, به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر بێت و کار له‌سه‌ر گۆڕینى سیفه‌تى زه‌وییه‌کان و شێوه‌ى کشتوکاڵى بکرێت به مه‌به‌ستى به‌رهه‌مى زیاتر و پرۆژه‌ى کشتوکاڵیی جۆراوجۆر."
ئه‌و پرۆژانه چین که تا ئێستا وه‌کو حکومه‌ت و ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان له سنوورى هەڵەبجە مۆڵەتتان پێ داون؟
ئێمه له ساڵى 2020 مۆڵەتمان بە (25) پرۆژه‌ى زۆرباشی وه‌به‌رهێنان له سنووره‌که داوە کە به‌شێکى زۆریان پرۆژه‌ى کشتوکاڵین و پرۆژه‌ى ئاژەڵداری که ژماره‌یان سێ پرۆژه‌یه, بۆ پرۆژه‌ى گه‌نجینه‌کانى ساردکه‌ره‌وه بۆ هه‌ڵگرتنى به‌ربوومه‌کانیش ڕه‌زامه‌ندیمان نیشان داوه, به شێوه‌یه‌کى گشتى ئه‌وه‌ى له پلانى وه‌زاره‌ت و ڕێبه‌رى پلاندانانه نزیکه‌ى 150 پرۆژه‌ى تر بۆ پارێزگاى هەڵەبجە دانراوه و قۆناغ به قۆناغ کاریان له‌سه‌ر ده‌کرێت, به‌ده‌ر له هه‌موو ئه‌مانه کۆنفرانسێکى تایبه‌ت به وه‌به‌رهێنان له چه‌ند مانگى داهاتوو به هاوکاریی په‌رله‌مان و پارێزگاى هەڵەبجە ساز ده‌کرێت که ئامانج لێى ڕاکێشانى ده‌ستى وه‌به‌رهێنه‌ره‌کان و به‌گه‌ڕخستنى سه‌رمایه‌کانیانە له پارێزگاکه.
ئه‌م پرۆژانه بێگومان پێوستیان بە ده‌ستى کارى زۆر هه‌یه، تا چه‌ند کراوه به مه‌رج کە سوود له‌و ژماره زۆره بیکارەی گه‌نجان و لاوانى هەڵەبجە وه‌ربگیرێت؟
بێگومان که‌وتنه کارى ئه‌م پرۆژانه پێوستى به ده‌ستى کار و شاره‌زاى بواره جیاوازه‌کان هه‌یه, کاریگه‌ریى گه‌روه‌یشی له که‌مکرنه‌وه‌ى بێکارى هه‌یه، چونکه مه‌رجى سه‌ره‌کى بۆ به‌رده‌وامیی هه‌ر پرۆژه‌یه‌ک بوونى ده‌ستى کاره، ئێمه دامان ناوه له هه‌ربه‌شێکى ئه‌و پرۆژانه سوود له توانا و لێهاتووییى خه‌ڵکى هەڵەبجە وه‌ربگیرێت، مه‌گه‌ر له حاڵێکدا پرۆژه‌یه‌ک پێوستى به جۆرێک له شاره‌زایی هه‌بێت کە له پارێزگاکه نه‌بێت، ئه‌وکات په‌نا ببرێته به‌ر ده‌ستى کارى ده‌روه‌ى سنووره‌که, بۆ ته‌واوى خاوه‌نپڕۆژه‌کان ده‌کرێته مه‌رج کە هەلی کار بۆ گه‌نجان و لاوانى بێ‌کاری خه‌ڵکى سنووره‌که بڕەخسێنن.''
ئەرسەلان ئەحمەد




