پرۆژەیەکی ستراتیژی لە سێـمێل دروست دەکرێت

سێمێل-KDP.info- بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی دهۆک ڕایگەیاند، ئۆڤەرپاسێكی گرنگ و ستراتیژی لە قەزای سێمێل دروست دەکرێت.
دیار بەحری ڕەسووڵ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''ئۆڤەرپاسەکە دەکەوێتە سەر ڕێگای گشتیی قەزای سێمێل- زاخۆ، ئەم ڕێگایە زۆر گرنگ و ستراتیژییە و ڕیگایەکی نێودەوڵەتیشە بۆ تورکیا."
گوتیشی: "ئەم پرۆژەیە بە گوژمەی ٤ملیار و ٢٠٠ملیۆن دینار لەم دوو ڕۆژەدا دەست بە دروستکردنی دەکرێت، پرۆژەکە پێک هاتووە لە ''دیزاین و جێبەجێکردن'' و، ماوەی جێبەجێکردنی پرۆژەکەش ٥٠٠ ڕۆژە کە پێ دەچێت پێش کاتی دەستنیشانکراو تەواو بکرێت."
کــاروان بــاعەدری




