٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیسی هەولێر: دەنگێكی گەورە دەبیسترێت و پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە راگەیەنراوێكدا، كە لە پەیجی پۆلیسی هەولێر لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك بڵاوی كردووەتەوە، رایگەیاندووە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كاتژمێر ١٢ی نیوەڕۆ تاكو ٣:٣٠ خولەكی ئێوارە، دەنگێكی گەورە دەبیسترێت، بەڵام هیچ پێویست بە دڵەڕاوكێ ناكات.

پۆلیسی هەولێر روونیشی كردووەتەوە، هۆكاری ئەم دەنگە بەرزە ئەوەیە، كە ھێزەكانی ھاوپەیمانان چەند تەقەمەنییەكی ماوەبەسەرچووی سەربازی لەناو دەبەن، بۆیە تكاشیان كردووە كە خەڵكی هەولێر و دەوربەری، تووشی ھیج دڵەڕاوكێیەك نەبن.

 

ئومێد بابان

   

هەواڵی پەیوەندیدار