سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سەرەخۆشى لە بەڕێز مەحموود سەنگاوى دەکات

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2021/3/18 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتیى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى هاوسەری، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له به‌ڕێزیان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان ده‌ربڕى.
سه‌رۆك نێچیرڤان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو بە به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بکات و سه‌بوورى و دڵنه‌وایى به به‌ڕێزیان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز مەحموود سەنگاوى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌میى به‌ڕێزیان ده‌ربڕى.




