مامۆستایه‌کى زانکۆ: ھەرێم لەسەر سیاسەتێکی دروستی ئابووری ھەنگاو دەنێ

سلێمانی-KDP.info- مامۆستایه‌کى زانکۆ ده‌ڵێت، ئه‌و ئاڕاسته‌یه‌ى ئێستا حکومه‌تى هه‌رێم بۆ گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورییه‌که‌ى په‌یڕه‌ویى لێ ده‌کات سیاسه‌تێکى دروستى سه‌رکه‌وتووه و وای کرد ئابوورییه‌که‌ى له‌و گۆشه‌گیرییه ڕزگار بکات که تێى که‌وتبوو.
کوێستان له‌تیف، مامۆستاى زانکۆى سلێمانى، به ماڵپه‌ڕى فه‌رمیى پارتى دیموکراتى کوردستانى ڕاگه‌یاند: "ئه‌م سه‌رده‌مه‌ى ئێستا کوردستانى تێدایه هه‌لومه‌رجه نوێیه‌کەی وا ده‌خوازێت که سیاسه‌تێکى نوێ له بوارى حوکمڕانیدا بگیرێته به‌ر و, کابینه‌ى نۆیه‌مى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان خه‌ریکه ئه‌ساسى بوون به ئابوورییەکی به‌هێز دابڕێژێت.ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى و چه‌سپاندنى بنه‌ما ئابوورییه‌کانى ده‌وڵەت و به‌رزکردنه‌وه‌ى داهاتى تاک بووه‌ته خه‌م و هه‌مى کابینه‌که و به خۆشحاڵییه‌وه ئاماژه‌کانى به ڕوونى ده‌بینرێت, ئه‌مه له کاتێکدا بوو ئه‌و قه‌یرانه سه‌خته ئابوورییه‌ى که ڕووبه‌ڕووى کوردستان و دامه‌زراوه‌کانى بووه‌وه ته‌ناته‌ت وای لێ هاتبوو حکومه‌ت نه‌توانێ مووچه له کاتى خۆیدا دابه‌ش بکات
ئێستا و له دواى جێبه‌جێکردنى ئه‌و سیاسه‌ته ئابوورییه گشتگیره‌ى حکومه‌تی هه‌رێم بۆ بره‌ودان و سه‌رپێخستنه‌وه‌ى کایه جۆربه‌جۆره‌کانى وه‌ک به‌رهه‌مهێنان, پیشه‌سازى, کشتوکاڵ و پێداچوونه‌وه به سیاسه‌تى نه‌وتى و ڕێکخسته‌وه‌ى باج و ڕێکخستنه‌وه‌ى داهاته زیاد و ناپێویسته‌کان گرتییە به‌ر وای کرد داهاتى کوردستان به شیوه‌یه‌کى به‌رچاو زیاد بکات, به شێوه‌یه‌ک به‌بێ گه‌ڕانه‌وه بو به‌غدا مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ره‌کانى دابین بکات که ئه‌مه گرنگترین کار بوو حکومه‌ت کردى".گوتیشى: "بۆیه به‌پێى ئەو پلانه‌ى که دانراوه، به مه‌رجێک لایه‌نه به‌شداربووه‌کانى حکومه‌ت هاوکار بن و یاساى چاکسازى وه‌ک خۆى بگه‌یه‌نرێته که‌نارى ئارامى، ئه‌وا کوردستان نه‌ک بو هاووڵاتییانی خۆى، به‌ڵکو ده‌بێته سه‌به‌تەیه‌کى گرنگى خۆراکی بۆ ناوچه‌که و وڵاتانى دراوسێش، هه‌روه‌ک کاتى خۆى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم ئاماژه‌ى بۆ کرد
ئه‌و ماموستایه‌ى زانکۆ ده‌شڵێت: "ئه‌وه‌ى گرنگه لێره‌دا ئه‌وه‌یه که حکومه‌تى هه‌رێم ده‌بێ بزانێت که ئه‌و ڕەوت و ئاڕاسته ئابوورییه‌ى گرتوویه‌تییه به‌ر سیاسه‌تێکى سه‌رکه‌وتووه و له‌سه‌ر کۆى سێکته‌ره‌کان ڕه‌نگى داوه‌ته‌وه, هه‌رئه‌مه‌ش وای کرد که حکومه‌تى عێراق له مه‌رج و داواکارییه زۆره‌کانى بۆ ڕاده‌ستکرنى مه‌له‌فه نه‌وتى هه‌رێم جۆرێک له پاشه‌کشێى پێوه دیار بێت و به‌ده‌ر له‌وه‌ش، له به‌رانبه‌ردا شاندى هه‌رێم به به‌هێزى له دانوستانه‌کان به‌رانبه‌ر به بەغدا ده‌ربکه‌وێت."
ئەرسەلان ئەحمەد




