٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو لە باتیفا کەوتە واری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

باتیفا-KDP.info- لە ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاو جێبەجێ دەکرێت و، بەڕێوەبەری شارەدێی باتیفاش دەڵێت، کێشەی ئاو لە باتیفا چارەسەر دەکرێت.

نەشئەت سلێمان، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "کێشەی ئاو یەکێکە لە کێشەکانی ناحیەی باتیفا، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە پڕۆژەی ئاوی باتیفا کردووە و پڕۆژەکە بە گوژمەی شەش ملیار دینار کەوتووەتە بواری جێبەجێکردنەوە."

بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا گوتیشی: "پڕۆژەکە لەلایەن دوو کۆمپانیاوە جێبەجێ دەکرێت و بڕیارە لە ماوەی ساڵێکدا کۆتاییی بێت کە ئاو لە گوندێکی سنوورەکەوە دەگەیەندرێتە خەزانەکانی ناحیەی باتیفا."

نەشئەت سلێمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "بە تەواوبوونی پڕۆژەکە کێشەی کەمئاوی لە سەنتەری ناحیەی باتیفا و گوندەکانی دەوروبەری چارەسەر دەبێت، بەتایبەتی ئێستا بڕیاری بە قەزابوونی ناحیەکە دەرچووە و پێشبینیی فراوانبوونی دەکرێت."

 

قائید میرو

 

هەواڵی پەیوەندیدار