شێخی ئەزهەر بانگهێشتی کوردستان کرا

داھیرە-KDP. info- لە میانەی پێشوازیی دکتۆر ئەحمەد تەیب، شێخی ئەزهەر، لە دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، باس لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرا.
لەو دیدارەدا، شێخی ئەزهەر ئاماژەی بە ڕۆڵی زایانی ئایینیی کوردستان کرد لە خزمەتکردنی دینی پیرۆزی ئیسلام و پێکەوەژیان و تەباییی نێوان ئایین و نەتەوە جیاوازەکان، هەروەها ئاماژەی بە ئارامی و هێوریی بارودۆخی کوردستان کرد.
د پشتوان سادقیش سوپاسی ئەو پێشوازییە گەرمەی کرد و ئاماژەی بە ڕۆڵی میانڕەوی ئەزهەر کرد، هەروەها داوەتنامەیەکی ڕێزدار مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی گەیاندە شێخی ئەزهەر بۆ ئەوە سەردانی کوردستان بکات.




