پشتیوان سادق لەگەڵ وەزیری ئەوقافی میسر کۆ دەبێتەوە
__2021_03_16_h16m17s34__ER.jpg)
ھەولێر-KDP. info- لە پەراوێزی کۆنگرەی ئایین و کولتووردا دکتۆر پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ دکتۆر محەمەد موختار، وەزیری ئەوقافی میسر کۆ بووەوە
لەو دیدارەدا ڕا و بۆچوون لە نێوان هەردوولا ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لەسەر پەیوەندیی نێوانیان کرایەوە، بەتایبەتی سوودوەرگرتن لە ئەزموونی وڵاتی میسر.
شایانی باسە کۆنگرەی دیالۆگی ئایین و کولتوور بۆ ماوەی دوو ڕۆژ لە قاهیرەی پایتەختی میسر بەڕێوەچوو و چەندین باس و لەو کۆنگرەیەدا لێکۆڵینەوە سەبارەت بە پێکەوەژیانی ئایینی و کولتووری پێشکەش کرا، هەروەها وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ زۆر شاند و کەسایەتیی ئامادەی ئەو کۆنگرەیە دیداری کرد.




