٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

په‌یامێك له‌ گوته‌بێژى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، له‌ 33یه‌مین ساڵڕۆژى کیمیابارانى شارى هەڵەبجە، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، لەم یادەدا سەرەڕاى دروود بۆ گیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجە، خۆمان بە بەرپرس دەزانین لە ئاست خزمەتکردنى هاووڵاتییانى خۆشەویستى ئەو پارێزگایە".

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، د. جووتیار عادل، گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، په‌یامێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: "ئه‌مڕۆ 33 ساڵ بەسەر کیمیابارانی شاری هەڵەبجە و شەهیدکردنى پێنج هەزار کەسى بێتاوان و برینداربوونى هەزاران کەسى دیکە لەلایەن ڕژێمى بەعسى ڕووخاوەوە تێدەپەڕێت، کە بەداخەوە تا ئێستاش ئاسەوارى ئەو چەکە یاساغە بەسەر شارەکە و زۆرێک لە هاووڵاتییانەوە ماوەتەوە".

گوتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه‌: "لەم یادەدا سەرەڕاى دروود بۆ گیانى پاکى شەهیدانى هەڵەبجە، خۆمان بە بەرپرس دەزانین لە ئاست خزمەتکردنى هاووڵاتییانى خۆشەویستى ئەو پارێزگایە و لەگەڵ حکوومەتى عێراق هەوڵى بەردەوام دەدەین بۆ قەرەبووکردنەوەى کەسوکارى شەهید و برینداران و ساڕێژکردنى زامى ئەو جینۆسایدە گەورەیەى بەسەر گەلەکەماندا هات، هەر ئەم بۆنەیەش دەکەینە هەوێنێک بۆ ئاشتى و ئارامى و پێکەوەژیانى سەرجەم نەتەوە و ئایین و ئایینزاکان لە کوردستان".

د. جووتیار عادل ده‌شڵێت: "حکوومەتى هەرێمى کوردستان لە چوارچێوەی پڕۆژەی وەزارەت و پەرەپێدانی پارێزگاکان، ڕەزامەندیی لەسەر جێبەجێکردنى چەندین پڕۆژەی گرنگ و نوێ و دابینکردنى بودجەیەکى تایبەت بە نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و نەخۆشخانەکانى پارێزگای هەڵەبجە دەربڕیوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ زیاتر گەشەسەندن و خزمەتکردنى هاووڵاتییانى خۆشەویستى پارێزگاى هەڵەبجە".

هەواڵی پەیوەندیدار