٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ڵه‌بجه‌-KDP.info- ئه‌مڕۆ 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه‌ بریندار و ون بوون.

ئه‌مڕۆ 16/3/2021، 33 ساڵ به‌سه‌ر كیمیابارانكردنی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێ، كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ پێنج هه‌زار هاووڵاتیی شاره‌كه‌ شه‌هید بوون و هه‌زارانی دیكه‌ برینداربوون، سه‌دان كه‌سیش په‌رته‌وازه‌ بوون و له‌ خێزانه‌كانیان دابڕان.

ساڵانە لەم ڕێكه‌وته‌دا لە پارێزگای هەڵەبجە و پارێزگا و شار و شارۆچكەکانى دیکەى کوردستان و دەرەوەى وڵاتیش، بۆ بەرزڕاگرتنى یادى قوربانییانى ئەو کۆمەڵکوژییە چەندان چالاکیی جیاواز ئەنجام دەدرێت و له‌ كاتژمێر 11:00ی سه‌رله‌به‌یانییش كه‌ هاوكاتی ده‌ستپێكردنی كیمیارانه‌كه‌ بووه‌، له‌ سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان هه‌موو جووڵه‌یه‌ك بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك ڕاده‌گیرێ بۆ گیانی پاكی شه‌هیدان و قوربانیانی كاره‌ساته‌كه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار