حکوومەتی عێراق توانای دەرکردنی هێزە ناشەرعییەکانی نێو شنگالی نییە

شنگالKDP.info- - حکومەتی عیراق چەندین جارە دوامۆڵەت بە هێزە ناشەرعییەکانی شنگال دەدات، بەڵام ئەو هێزانە ڕەتی دەکەنەوە، سەرچاوەیەکیش لە قەزای شنگال دەڵێت، ئەو هێزانە لە شنگال دەرنەچوونە و حکومەتی عیراقیش توانای دەرکردنیانی نییە.
ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''هاتنی ئەو شاندە باڵایەی حکومەتی عێراقی بۆ ئەوە بوو میکانیزمێک بدۆزنەوە بۆ دەرکردنی ئەو هێزانە."
گوتیشی: ''ئەمە چەندین جارە حکومەت داوای دەرکردنییان دەکات، کەچی ئەوان خۆیان سەپاندووە و دەرناکەون لە شنگال و چەندین ڕووبەڕووبوونەوەش بووە، کەچی هەر دەرناکەون."
ئەو سەرچاوەیە ڕوونی کردووە: "تا ئەم هێزانە لە شنگالدا مابن خەڵکیش ناگەڕێنەوە و شنگال لە شارێکی مەدەنییەوە بووەتە شارێکی عەسکەری و شوێنی ئیستخباراتی."
کاروان باعەدری




