٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د. ئاسۆ بۆ KDP: ئەمڕۆ زیاتر لە یەك ملیۆن ڤاكسینی دیكە دەگەن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ھەڵمەتی رووپێوكردنی كۆمەڵگا بۆ دیاریكردنی ئاستی بەرگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی پێكرد و گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیش دەڵێ، ھەڵمەتەكە بۆ ماوەی چواردە رۆژ بەردەوام دەبێت و، ئەمڕۆش زیاتر لە یەك ملیۆن ڤاكسینی دیكە دەگەنە عێراق، كە پشكی هەرێمیشی تێدایە.

د. ئاسۆ حەوێزی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "ھەڵمەتی رووپێوكردنی كۆمەڵگا بۆ دیاركردنی ئاستی بەرگری لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەستی پێكردووە، كە ھەموو ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و دەیان تیم بەشداری تێدا دەكەن، مەبەست لە بەڕێوەچوونی ھەڵمەتەكەش ئەوەیە، تا بزانین تا چەند بەرگری پەیدا بووە لەو كەسانەی پێشتر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و زانیارییان لەبارەوە كۆدەكرێتەوە".

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی گوتیشی: "لە كاتی بەكارھێنانی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا، سوود لەو داتایەی رووپێوەكە وەردەگرین، چونكە بەشێك لەوانەی تووشی كۆرۆنا دەبن و دوای چاكبوونەوە پشكنین دەكەن، دەردەكەوێت ئاستی بەرگریی لەشیان زۆر بەھێزە".

پەیوەست بە گەیشتنی ڤاكسینی نوێش، حەوێزی ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: "ئەمڕۆ زیاتر لە یەك ملیۆن ژەمە ڤاكسین دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا و دوای گەیشتنیشی، دەمودەست بەشی ھەرێمی كوردستان رەوانە دەكرێت، بۆ ئەوەی دابەش بكرێت و بەكار بهێندرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار