٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

رۆژبەیانی: رەوشی ناوچە كوردستانییەكان لە مەترسیدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ لە چوارچێوەی ناساندنی دوو پەرتووك لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانەوە، سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەڵێ، داوایان كردووە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بكرێت بە رەوشی ناوچە كوردستانییەكان.

لەو بارەیەوە، جوان رۆژبەیانی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "رەوشی ناوچە كوردستانییەكان بە ھۆی ئەو تەعریبەی ھەیە لە مەترسیدایە و، داوامان كردووە كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی كوردستان تایبەت بكرێت بە رەوشی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان و پەلە بكرێت لە ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە".

سەرۆكی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكان دەشڵێت: "پەرلەمانی كوردستان لە رابردوودا چەندین بڕیاری لەبارەی ناوچە كوردستانییەكانەوە دەركردووە، دەشمانەوێ پەرلەمانی كوردستان بڕیاری نوێ بۆ راگرتنی تەعریب دەربكات و رەوشی ناھەمواری ناوچە كوردستانییەكان بوەستێندرێت".

رۆژبەیانی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "وەك ھەوڵێك بۆ باسكردنی رەوشی ناوچە كوردستانییەكان لە ڕووی مێژوویی و جیۆگرافییەوە، دوو پەرتووك چاپ كراون و مێژوو و راستیی ئەو ناوچانە لەنێو پەرتووكدا ئاشكرا كراون، ھەروەھا ھەموو ئەو بڕیار و یاسایانەی لەبارەی ناوچە كوردستانییەكان دەركراون، لە چوارچێوەی پەرتووكدا كۆكراونەتەوە، بۆ ئەوەی ھەم وەك راستییەكی مێژوویی و هەم وەك دیكیۆمێنت بمێننەوە".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار