هه‌ولێر.. دارچاندن نیشانەى وەفاداریمانه بۆ ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان

ھەولێر-KDP.info- له ساڵیادی له‌دایكبوونی بارزانیی نه‌مر، ڕێبه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، له هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تێكی فراوانی نه‌مامچاندن له‌لایه‌ن ئه‌ندازه‌ی پارك و باخچه‌كان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دارستانی هه‌ولێره‌وه به‌ڕێوه چوو.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه، لە ساڵیادى لەدایکبوونى مستەفا بارزانیی، رێبەرى بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، ئەندازەى پارک و باخچەکانى هەولێر و بەڕێوەبەرایەتى دارستانى هەولێر لەژێر چاودێری پارێزگارى هەولێر، هەڵمەتى بەرفراوانى دارچاندنیان لە هەولێر ئەنجامدا.
لە ڕێوڕه‌سم و هه‌ڵمه‌تی نه‌مامچاندنه‌كاندا، ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر، گوتى: یادی لەدایکبوونى بارزانیی نه‌مر، یادێكی مه‌زنه لە مێژووى نەتەوەییماندا، چونکە وه‌كوو ڕه‌مز و ڕابه‌ر، بووە هۆی ڕزگاریى گەلى کورد و داهێنانى ڕێبازى کوردایەتى، بۆیە لەم ڕۆژەدا ئەم هەڵمەتى نه‌مامچاندنەمان دەست پێکردووە بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبین.
باسی لەوەش کرد کە ئەو دارچاندنە نیشانەى وەفاداریمانه بۆ ڕابه‌ری بزاڤی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان، بەو هۆیەوە ژینگەى وڵاتەکەمان گەشە پێدەدرێت، ساڵانەش لە هەرێمى کوردستان ئەم هەڵمەتە بەڕێوە چووە، بەڵام لەمساڵدا بیر لەوەش دەکەینەوە کە چۆن هەوڵ بدەین ئەو دارانە بپارێزین و ژینگەکەمان بە پاکى بهێڵێنەوە.




