٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگار: سەرۆكی حكوومەت زۆر جیددییە كێشه‌ی ھەشتی حەسارۆك چارە بكرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە ھەوڵدایە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە كەرتی ھەشتی حەسارۆك و پارێزگاری ھەولێریش دەڵێ، سەرۆكی حكووومەت، وەزیری شارەوانی و پارێزگاری ھەولێری بۆ چارەكردنی كێشەی زەوییەكان راسپاردووە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرای كرد: "بەڵێن بەو كەسانە دەدەین كە زەوییان لە كەرتی ھەشتی حەسارۆكی شاری ھەولێر ھەیە، یەكێك لە گرفتەكانی ئێمەیە و لەگەڵ سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان باسمان لە چارەكردنی كێشەی كەرتی ھەشتی حەسارۆك كردووە و سەرۆكی حكوومەتیش زۆر جیددییە لەوەی دەبێت بابەتی ھەشتی حەسارۆك چارە بكرێت".

پارێزگاری ھەولێر گوتیشی: "مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، وەزیری شارەوانی و پارێزگاری ھەولێری راسپاردووە رێگایەك ببینەوە بۆ چارەكردنی گرفتی ئەو خەڵكە، كە حكوومەت رێگە نادات خانوو لەو كەرتە دروست بكرێت و ئامانجیش لێی ئەوەیە، ئەگەر خزمەتگوزاری نەبوو، ئەوا گەڕەك دروست نابێت، بەڵكو گوندێك دروست دەبێت".

خۆشناو روونیشی كردەوە: "چەند رێگایەك دیاری كراوە بۆ زەوییەكانی ھەشتی حەسارۆك و لە ئایندەیەكی نزیكدا یەكێك لەو رێگایانە دەبێتە بڕیار و كێشەی زەوییەكانی ھەشتی حەسارۆك چارە دەكرێت".

 

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار