وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی به‌شداری كۆنگره‌ی دیالۆگی ئایینه‌كان و كه‌لتووره‌كان ده‌كات

قاهیره-KDP.info- له‌سه‌ر داوه‌تی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی میسری، دكتۆر پشتیوان سادق، وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێمی كوردستان، به‌شداری له 37 مین كۆنگره‌ی (دیالۆگی ئایین و كه‌لتوره‌كان) كرد كه له شاری قاهیره به به‌شداری نوێنه‌ری 47 وڵات له رۆژانی 13تا 14ى 3 ى 2021.
له‌و كۆنگره‌یه چه‌ندین دیراسات و توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه پێشكه‌ش ده‌كرێت سه‌باره‌ت به پێكه‌وه ژیانی ئایینی و كه‌لتوره جیاكان، له میانه‌ی كۆنگره وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له‌گه‌ڵ شاندی چه‌ندین وڵات كۆبۆوه و باسی له پێكه‌وه ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له كوردستان كرد، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به پێكهاته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كرد كه له پیكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان پێك هاتووه، ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی باس له سه‌ردانه میژووییه‌كه‌ی قه‌داسه‌تی پاپا بوو بۆ هه‌ولیری پایته‌خت و گرنگی ئه‌و سه‌ردانه.
هه‌ر له چوارچیوه‌یه‌دا دكتۆر پشتیوان سادق سه‌ردانی كلێسه‌ی مه‌ریه‌م عه‌زرای له ناوچه‌ی مه‌عادی كرد و له لایه‌ن دانیال ئه‌سقه‌فی مه‌عادی، جێگری پاپا دانیال پێشوازی لێكرا، له‌و سه‌ردانه راوبۆچوون سه‌باره‌ت به كه‌لتووری پێكه‌وه‌ژیان له كوردستان ئاڵوگۆڕ كرا.




