٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی زاخۆ: 44 پڕۆژە خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ-KDP.info- لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک پڕۆژە لە زاخۆ خراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و قایمقامی زاخۆش دەڵێت، بەشێک لە پڕۆژەکان ستراتیژین.

دڵشێر عەبدولستار، قایمقامی زاخۆ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای سەردانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بۆ دەڤەری زاخۆ ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی 50 ملیار دینار نیشان دا و پارەکەش بۆ 44 پڕۆژە تەرخان کراوە."

قایمقامی زاخۆ گوتی: "لەو 44 پڕۆژە زۆربەیان کەوتوونەتە بواری جێبەجێکردن و بەشێکیان خەریکە تەواو دەبن، بەڵام بەشێکیان دراونەتە تەندەر و هەموویان وەک خۆیان جێبەجێ دەکرێن."

دڵشێر عەبدولستار ڕوونی کردەوە: "تەواوبوونی ئەو ژمارە پڕۆژەیە کاریگەریی لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی زاخۆ دەبێت، چونکە وەک ئاشکرایە ژمارەیەک پڕۆژەی زۆر گرینگی تێدایە کە ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە ژیانی هاووڵاتییانەوە هەیە."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار