ھەوڵێکی نێودەوڵەتی ھەیە بودجەی عێراق بەبێ پشکی کورد تێنەپەڕێندرێت
__2021_03_13_h16m4s5__ER.jpg)
ھەولێر-KDP. info- وابڕیاره ئەم هه‌فته‌یە ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌بودجه‌ی 2021ی عێراق بدرێت، یه‌كێك له ئه‌گه‌ره‌كانیش ئه‌وه‌یه كه دوا بخرێت، تا ئێستا هه‌ولێر و به‌غدا نه‌گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتنی كۆتایی له‌و بارەیە‌وه و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات بۆ دواین جار پێش كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كانی كوردستان و لایه‌ن عێراقییه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك دەکەن بۆ ئه‌وه‌ی دواین قسه‌یان لێ وه‌ربگیرێت.
بڕیاره ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه كه ده‌كاته 15ی 3ی 2021 ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژەبودجه‌ی 2021ی عێراق بدرێت، بۆچوونێكی دیكه پێی وایه ڕه‌نگه ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه دوا بخرێت، لایه‌نه شیعه‌كان فشاریان دروست كردووه بۆ تێپه‌راندنی بودجه و هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستانیش نه‌گه‌یشتوون به ڕێككه‌وتن، ئه‌گه‌ری زۆره هاوشێوه‌ی یاسای قه‌رز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌بێ كورد ئه‌و یاسایه تێپه‌ڕێنرێت، لێره‌دا سێ پێشهاتی گرنگ دروست ده‌بێت، یه‌كه‌م دووباره عه‌قڵیه‌تی زۆرینه و كه‌مینه له په‌رله‌مان خۆی ده‌سه‌پێنێت، دووه‌م، كورد ده‌خاته به‌رده‌م بڕیاره قورسه‌كه کە چ ستراتیژیه‌تێك هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ عێراقێك كه خۆی به‌شدار بووه له دروستكردنەوەی، كه‌چی له په‌سه‌ندكردنی بودجه‌كه‌ش بێبه‌شی ده‌كات، سێییه‌م، پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق چی لێ دێت؟ هه‌موو ئه‌م ئه‌گه‌رانه كراوه‌ن، هه‌ربۆیه مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، ڕۆژی دووشەممە 08-03-2021 لە ڕێگەی ڤیدیۆوە گوتارێکی پێشکێش کرد و داوای لە لایەنە سیاسییەکان کرد ناکۆکییەکان وەلا بنێن و گوتیشی: "ئێمە بە درێژاییی شەش هەزار ساڵ پێکەوە ژیاوین و تاوەکو ئێستاش پێکەوەین و دەستی یەکدی دەگرین. هەروەک چۆن دەستی پاپا فرانسیس و دەستی سەید سیستانی گەیشتە نێو دەستی یەکدی. عێراق پەیامی ئاشتیی و مرۆڤایەتییە و تاجی لێبووردەییە و کانگای ئازادیی بیروڕایە."
سەبارەت بە گفتوگۆکردن و ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی عێراق لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بودجەی 2021ی عێراق، مستەفا کازمی ڕایگەیاند: "ئێمە داوا و بانگهێشتی گفتوگۆی نیشتمانی دەکەین بۆ ئەوەی ببێتە مینبەرێک بۆ بەدیهێنانی ویستی گەلەکەمان. داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان، گەنجان و دەنگە ناڕازییەکان دەکەین بێنە سەر مێزی گفتوگۆ و بەرپرسانە گفتوگۆ بکەن و بەرپرس بن لە بەرانبەر گەل و مێژوویاندا." دەشڵێت: "داوای گفتوگۆی نیشتمانیی قووڵ دەکەم لەسەر هەموو ئاستەکان، چ حیزبی، یان سیاسی، بۆ گەیشتن بە چوارچێوەیەکی ڕێککەوتنی کۆتایی لە پەیوەندیی نێوان حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان. ئەمەش بۆ ئەوەی یەکێتیی خاکی عێراق دەستەبەر بکرێت و بپارێزرێت. هەروەها کێشە کەڵەکەبووەکان کە قووڵایییان هەیە چارەسەر ببن."
كاردانه‌وه‌كان له به‌رانبه‌ر ده‌ستپێشخه‌ریی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، جیاواز بوون لایه‌نی موقته‌دا سه‌در، ڕه‌تیان كرده‌وه و له ئاستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه به گرنگ ناو نرا و پشتیوانیی لێ كرا، یه‌كێك له ئامانجه‌كانی ده‌ستپێشخه‌ریی مسته‌فا كازمی، ئه‌وه بووه كه هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتن، چونكه ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری ڕێكنه‌كه‌وتن پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق تێك بچێت، چونكه دواجار كوردیش له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌ت ده‌نگی به مسته‌فا كازمی داوه، به‌ڵام پێشبینی ناكرێت تا پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2021ی عێراق ئه‌و ده‌ستپێخشه‌رییه وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت. عه‌لی حوسێن، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و عێراقییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی گوتی: "لێكترازانی گه‌وره هه‌یه له‌ناو شیعه‌كان و سوننه‌كان و كورد له‌سه‌ر شێوه‌ی ئیداره‌دان و جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور، ئه‌مه پێوستی به گفتوگۆیه‌كی جددی هه‌یه دیالۆگی نیشتمانی ده‌وێت، تا به عه‌ره‌ب و شیعه و سوننه و كورد و كریستیان و توركمانه‌وه بنه‌مایه‌كی تازه بۆ به‌ڕێوه‌بردن دابنرێت و ئه‌و بنه‌مایه‌ش ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، به‌پێی ده‌ستوور بێت، ئه‌مه په‌یامێكی ئیجابییه مسته‌فا كازمی كردوویه‌تی و كوردیش به ئیجابی وه‌ری گرتووه، بابه‌تی ڕاگرتنی بودجه له عێراق ته‌نیا په‌یوه‌ست نه‌بووه به كورد، كۆمه‌ڵێك گرفتی دیكه هه‌بوون، كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش تێبینییان هه‌بوو، گرفتی كورد له به‌غدا ته‌نیا بودجه نییه، بودجه ساڵانه‌یه، گرفتی كورد له بودجه گه‌وره‌تره، كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌یه ده‌بێت ئه‌و گرفتانه به دیالۆگ به تێگه‌یشتن و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتری له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور هه‌وڵ بدرێت چاره‌سه‌ر بكرێت".
ڕاشی گه‌یاند: "ئه‌گه‌ر دۆخی عێراق تێك بچێت به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێت، هه‌ربۆیه ده‌ستپێشخه‌ریی كازمی، هه‌نگاوێكی باشه، زۆر لایه‌ن پێیان باش بوو پشتیوانیی ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌یان كرد، هه‌ندێك لایه‌ن ڕه‌نگه تێبینییان هه‌بێت، یان پێیان باش نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش قابیلی گفتوگۆیه، دۆخی عێراق پێویستی به لێکگه‌یشتنه."
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ڕۆژی دووشەممه ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژەبودجه‌ی 2021ی عێراق ده‌درێت و دواین پێشهات له‌و بارەیە‌وه چین، عه‌لی حوسێن, ده‌ڵێت: "بابه‌تی بودجه سیاسییه، زیاتر له‌وه‌ی ماڵی بێت، یان هونه‌ری بێت، شاندی هه‌رێمی كوردستان له گفتوگۆكانی ڕابردوو له‌گه‌ڵ به‌غدا گرفته‌كانیان هه‌ڵگرتووه به‌پێی ده‌ستوور له چوارچێوه‌یه‌كی باش له‌گه‌ڵ به‌غدا گه‌یشتووین به ده‌رئه‌نجامێك، گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت نییه، هه‌ست ده‌كه‌ین وه‌ره‌قه‌ی بودجه له دژی كوردستان وه‌ك كارتی سیاسی به‌كار ده‌هێنرێت، شانده‌كانی كوردستان و شاندی پارتیش له به‌غدا هه‌نگاوی باشیان بڕیوه، به‌ڵام ڕاستییه‌ك هه‌یه ئه‌و گرفته‌ی هه‌ولێر و به‌غدا فراوانتره، ڕه‌نگه پرسه‌كه هه‌رێمیش بێت، به‌ڵام هه‌وڵمان داوه نه‌بینه به‌شێك له‌و گرفتانه و هه‌وڵمان داوه گرفته‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووردا چاره‌سه‌ر بكرێن، بۆیه هیوادارین به‌بێ ڕێككه‌وتن بودجه تێ نهپهڕێنرێت، تێپه‌راندنی بودجه به‌و شێوه‌یه خراپه، چونكه له 2014ه‌وه ئه‌و گرفته له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌شی بێته سه‌ر، ئه‌وه دواجار بۆ به‌غداش باش نابێت، ئارامی دروست ناكات و نه‌بوونی ئارامیش سوودی بۆ هیچ لایه‌نێك نییه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه نیشتمانی و عێراقییه‌كان، پێی وایه پرسی بودجه له بابه‌تی مسته‌فا كازمی وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌وره‌تره، كورد به‌پێی ده‌ستوور نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كییه، كه‌س خێر به كورد ناكات، ئێمه شه‌ریكین له‌م وڵاته، هه‌ر هه‌نگاوێك به‌بێ كورد پێشێلكردنی شه‌راكه‌ت و ده‌ستووره، ئه‌مه‌ش نائارامی دروست ده‌كات، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییش كه دۆستی عێراقن و ده‌یانه‌وێت عێراق ئارام بێت كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌وانیش دروست ده‌كات، بۆیه ڕه‌نگه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مه‌ریكاش ئه‌وانه‌ی دۆستی عێراق و كوردستانن ڕۆڵیان ده‌بێت و هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئه‌و بودجه‌یه به‌بێ ڕێككه‌وتنی كورد تێ نه‌په‌رێت."
گوتیشی: "هه‌وڵه‌كان به ناڕاسته‌وخۆ به‌رده‌وامن، ئومێده‌وارین ئه‌و پرسه به لێکگه‌یشتن و ڕێككه‌وتن تێپه‌ڕێت، مامه‌ڵه‌ی ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته و شاندی ئێمه به‌ڕاشكاوانه قسه‌ی كردووه كه له ده‌ره‌وه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كان هه‌ر ئیراده‌یه‌ك فه‌رز بكرێت كوردستان ڕازی نییه و تێبینیی خۆیشی ده‌بێت".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری تێپه‌ڕاندنی ئه‌و بودجه‌یه به‌بێ كورد و هه‌ڵوێستی كورد چی ده‌بێت، ده‌ڵێت: "هه‌رهه‌نگاوێك دژی كوردستان بێت ئه‌وكاته سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و حكوومه‌ت له‌گه‌ڵ ڕاوێژی لایه‌نه‌كان وه‌ڵامی خۆی ده‌بێت".
له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا شاندێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی به‌غدای كرد، له‌باره‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی سەفەری شاندی پارتی بۆ به‌غدا عه‌لی حوسێن ڕایگه‌یاند: ''ئه‌و شانده بۆ پشتیوانیی شاندی حكوومه‌ت بوو و ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئیجابی بوو، به‌ڵام ده‌ركه‌وت له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پرۆسه‌یه فاكته‌ری ده‌ره‌كیش هه‌یه ئه‌وه كاریگه‌ریی خۆی ده‌كات."
هه‌رله‌م بارەیە‌وه. د. ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی لیستی پارتی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "دوای به‌یاننامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌رده‌كه‌وێت كه كورد له‌گه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ریی مسته‌فا كازمییه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشته‌وایی له نێوان لایه‌نه‌كان دروست ببێت، بڕیاره ڕۆژی دووشەممه ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه بدرێت له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، پێش ده‌نگدان له‌سه‌ر یاساكه كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنه‌كان ئه‌نجام ده‌درێت و له‌وێ بڕیاری كۆتایی ده‌درێت، واته هه‌ر له ڕۆژی دووشەممه ئه‌و كۆبوونه‌وه ده‌كرێت".
ئه‌وەیشی خسته ڕوو: "ده‌بێت مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بدرێت و گرنگه كورد له پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق فه‌رامۆش نه‌كرێت و پێش چونه كۆبوونه‌وه ده‌بێت ئه‌م پرسه واته بودجه‌ی 2021 یه‌كلا بكرێته‌وه و به‌بێ ڕێككه‌وتن تێ نهپهڕێنرێت، ئه‌گه‌ر كراش ئه‌وه مسته‌فا كازمی و ئه‌مه‌ریكا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی مه‌سئوولیه‌تیان له‌سه‌ر شانه."
كارزانی سه‌باح هه‌ورامی




