٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

نەخۆشخانەیەکی دیکەی پێشمەرگە دروست دەکرێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێڕ-KDP.info- دوای کردنەوەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە شاری هەولێر، بڕیارە نەخۆشخانەیەکی دیکەش بۆ پێشمەرگە دروست بکرێت و بەڕێوەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی پێشمەرگەش دەڵێت، نەخۆشخانەکەی ئێستا دەکرێتە فریاکەوتن.

ڕەفعەت مزووری، بەڕێوەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "دوای کردنەوەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە ئێستا لە هەوڵی بەرفراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانین، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی لەسەر خەرجکردنی پارەی پێویست بۆ دابینکردنی هەردوو ئامێری ''ستی سکان'' و ''ئێم ئاڕ ئەی'' نیشان داوە و لە ئایندەیەکی نزیکدا دابین دەکرێن، لەگەڵ هۆڵێکی گونجاو، هەروەها لە ماوەیەکی نزیکدا لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەست بە نەشتەرگەری دەکرێت."

بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەڵێت: "هەوڵەکان بۆ خزمەتکردنی پێشمەرگە لە ڕووی تەندروستییەوە هێشتا فراوانتر دەکرێن و پلان هەیە نەخۆشخانەیەکی گەورەتر بۆ پێشمەرگە دروست بکرێت و ئەوەی ئێستا دەکرێتە فریاکەوتن."

ڕەفعەت مزووری ڕوونی کردەوە: "حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندیی سەرەتاییی دەربڕیوە و لە کاتی گونجاودا دەست بە پڕۆژەکە دەکرێت، دەزگای خێرخوازیی بارزانیش وەک هاوکاری هۆڵێکی پێشوازیی بە شێوەیەکی سەردەمیانە بۆ نەخۆشخانەی پێشمەرگە دروست بکات."

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار