٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگاری هەڵەبجە: ئاوەدانی لە هەڵەبجە دەست پێدەكاتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەڵەبجە-KDP.info- حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە گوژمەی ٥٧ ملیار دینار، لە ڕۆژانی ئایندەدا چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ هەڵەبجە دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە، پارێزگاری شارەكەش دەڵێ، ئاوەدانی لە هەڵەبجە دەست پێدەكاتەوە.

لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا، ئازاد تۆفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، ڕایگەیاند: "حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندین بڕیاری گرنگی بۆ هەڵەبجە دەركردووە، كە بڕیارەكان پەیوەندییان بە ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و خزمەتگوزارییەوە هەیە و پڕۆژەكانیش لە ناحیەكانی بیارە و خورماڵ و سیروان و بەمۆ و ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە، جێبەجێ دەكرێن".

تۆفیق گوتیشی: "پەرلەمانی كوردستان، رۆژی ١٦/٣ی ئەمساڵ لە تەلاری پەرلەمان بە ئامادەبوونی حكوومەت، دانیشتنێكی تایبەت ئەنجام دەدەن و قسە لەسەر داواكاری و موعاناتی خەڵكی هەڵەبجە دەكەن لە لای حكوومەتی هەرێم و عێراقیش، بۆیە بەهیواین بڕیاری باشی تێدا بدرێت".

پارێزگاری هەڵەبجە دەشڵێ: "لەم هەفتەیەدا حكوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەكانمان بۆ دەنێرێتەوە، كە تێچووەكەیان بڕی ٣٠ ملیار دینارە و لە پڕۆژەی زانكۆ و شارەوانی و پەروەردە و ڕێگاوبان، لە ناوەندی پارێزگای هەڵەبجە و تەواوی ناحیەكانیدا خۆیان دەبیننەوە".

زیاتر گوتی: "حكوومەت ڕێگا و پردی توەقووت دەخاتە بواری جێبەجێكردنەوە بە بودجەی ٢٧ ملیار دینار، كە جیاوازە لە ٣٠ ملیار دینارەكەی پڕۆژەكانی ساڵی ٢٠٢١".

 

"لە ساڵی ٢٠١٤ـوە، ٢٥٠ پڕۆژەمان پەكیان كەوتووە، كە بەشێكیان نوێن و بەشێكییان كۆنن". ئازاد تۆفیق وای گوت.

 

عەزیز ڕەسووڵ

هەواڵی پەیوەندیدار