٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پاپا فرانسیس سوپاسی نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی ده‌كات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  له‌ تویتێكدا پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیکان، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هەرێمی كوردستان ده‌كات و سوپاسی گه‌لی كوردستان و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كات بۆ ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی لێی كراوه‌.

شایانی باسه‌، پاپا فرا‌نسیس ڕۆژی 5ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی عێراقی كرد و له ‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌، ٧-٣-٢٠٢١، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌لایه‌ن نێچیرڤان بارزانی و مه‌سروور بارزانی پێشوازیی لێ كرا و دواتر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆ بووه‌وه‌.

دوای ئەوەی لە هەولێرەوە سەردانی مووسڵی کرد، ئێوارەی هەمان ڕۆژ گەڕایەوە هەولێر و لە یاریگای نێودەوڵەتیی فرانسۆ هەریری بە بەشداریی بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆنسووڵ و نوێنەری وڵاتانی بیانی لە هەرێمی کوردستان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمێکی ئایینی مەسیحی کرد کە بە بەشداریی زیاتر لە 10 هەزار کەس بەڕێوە چوو.


 

هەواڵی پەیوەندیدار