٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دهۆک 70%ی دەنگدەران بەشداریی بایۆمەترییان کردووە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- لەسەر ئاستی عێراق پارێزگای دهۆک سێیەم پارێزگایە لە تۆماری دەنگدەران و بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکیش دەڵێت، تا ئێستا 70%ی دەنگدەران بەشداریی بایۆمەترییان کردووە.

خالید عەباس، بەرپرسی ئۆفیسی دهۆکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە مالپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا ئێستا لە سنووری پارێزگای دهۆک ڕێژەی بەشداریی دەنگدەران گەیشتووەتە 70٪ و لەسەر ئاستی عێراق بە پلەی سێیەم دێت، ئەمەش ڕێژەیەکی باشە و تەنیا دوو پارێزگا لە پێش دهۆکن بۆ تۆماری دەنگدەران.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن لە دهۆک دەشڵێت: "لە پرۆسەی وەرگرتنەوەی کارتی دەنگدانیش پارێزگای دهۆک لە ئاستێکی باشدایە و 92٪ی دەنگدەران کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانیش تا کۆتاییی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت."

خالید عەلی ڕوونی کردەوە: "لە ڕێگەی 41 بنکە و 41 تیمی گەڕۆکەوە ڕۆژانە کارمەندانی کۆمیسیۆن خەریکی کارکردنن بۆ ئەوەی زۆرترین دەنگدەر تۆمار بکرێن، چونکە ئێمە دەمانەوێ ڕێژەکە بەرز بکەینەوە بۆ سەرووی 80٪ی دەنگدەران."

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار