وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و ئه‌ڵمانیا پڕۆژه‌یه‌ک بۆ ڕاهێنانى هێزى پێشمه‌رگه واژوو ده‌که‌ن

هەولێر-KDP.info- وه‌زیرى پێشمه‌رگه و فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی کوردستان واژوویان له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنى چه‌ند پڕۆژه‌یه‌کى جۆراوجۆر بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ى تواناکانى پێشمه‌رگه و په‌ره‌دان به به‌ره‌وپێشبردنى هێزه‌کانى پێشمه‌رگه واژوو کرد.
به گوێره‌ى ڕگه‌یه‌ندراوێکى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه, ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ى حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان، به ئاماده‌بوونى سه‌ربه‌ست له‌زگین، بریکارى وه‌زاره‌ت و ئه‌میندارى گشتى و سه‌رۆکى ده‌سته‌ى ئه‌رکان و ڕاوێژکارانى سه‌ربازی، واژوو له‌سه‌ر ڕه‌شنووسى کۆمه‌ڵێک پڕۆژه‌ى هێزه‌کانى ئه‌ڵمانیا بۆ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه کرا, که به جێبه‌جێکردنیان هیزه‌کانى پێشمه‌رگه له ڕووى مه‌شق و ڕاهێنانى سه‌ربازییه‌وه ده‌چنه قۆناغێکى گه‌شه‌سه‌ندوو.
به گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه: "له میانى گفتوگۆکانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ کۆڵۆنێل هۆلگه‌ر کونکل، فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌ڵمانیاى فیدراڵ له هه‌رێمی کوردستان و کارتین جاسشکێ، جێگرى کونسووڵى ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر، ئه‌و هه‌نگاوه‌ى ده‌وڵه‌تى ئه‌ڵمانیاى به گرنگ و پڕبایه‌خ وه‌سف کرد و شانازیى به دۆستایه‌تیی له‌مێژینه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییه دەربڕی که له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى پێشمه‌رگه هه‌یانه".
فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌ڵمانیا ئاماژه‌ى به‌وه‌ش کردووه کە وڵاته‌که‌ى له هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیى هێزى پێشمه‌رگه و حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و، وێڕاى به‌شداریى بەردەوامیان له پڕۆسه‌ى چاکسازى و مه‌شق و ڕاهێنانه‌کان، ده‌یانه‌وێت له ڕێگه‌ى ئه‌م پرۆژه نوێیانەوە هه‌نگاوه‌کانى چاکسازیى وه‌زاره‌ت فراوانتر و ئاراسته‌کان گه‌شه‌سه‌ندووتر بکه‌ن.
وه‌زیرى پێشمه‌رگه‌ش به فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌ڵمانیاى ڕاگه‌یاند: "پێکه‌وه هاوبه‌شێکى گرنگ و کاریگه‌رین له پاراستنى سه‌قامگیرى و ئاسایشى ناوچه‌که و تێکشکانى تیرۆریستان، به ناوى گه‌ل و حکوومه‌تى کوردستان و هێزه‌کانى پێشمه‌رگەوە سوپاسى گه‌ل و حکوومه‌ت و په‌رله‌مان و سوپاى وڵاته‌که‌تان ده‌که‌ین بۆ بڕیارى مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌ڵمانیا له هه‌رێمی کوردستان و هاوکارى و هه‌ماهه‌نگیتان له‌گه‌ڵ هێزى پێشمه‌رگه‌ى کوردستان".
ئەرسەلان ئەحمەد




