سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى هاوكارییه‌كانى هه‌نگاریا ده‌كات

ھەولێر-KDP. info- پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2021/3/9 به‌ڕێز نێچێرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە به‌ڕێز تریستان ئەزبێج وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانان لە حكوومەتی هەنگاریا كرد.
له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینی هه‌رێمى كوردستانى بۆ یارمه‌تیی سه‌ربازی و هاوكارییه مرۆییه‌كانى هه‌نگاریا بۆ ئاواره و په‌نابه‌ران به‌تایبه‌تى ئاواره‌ی كریستیان و ئێزدی له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و دووپاتى كرده‌وه كه ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان پێویستییان به یارمه‌تى و پشتگیریى زیاترى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه.
له دیداره‌كه‌دا، كه به‌ڕێز ئیستڤان ئمری، كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر ئاماده‌ى بوو، به‌ڕێز تریستان ئەزبێج وێڕای دووپاتکردنه‌وه‌ی سوپاس و پێزانینی هه‌نگاریا بۆ ڕۆڵی پێشمه‌رگه له پاراستنی کریستیانان و پێکهاته‌کانی دیکه، جه‌ختى له به‌رده‌وامیى پابه‌ندیى وڵاته‌که‌ی بۆ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و یارمه‌تیدانی ئاواره و په‌نابه‌ران كرده‌وه.
به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینى هه‌نگاریاى بۆ كولتوورى پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یى و یه‌كترقبووڵكردنى نێوان پێكهاته ئایینى و نه‌ته‌وه‌یییه‌كانى كوردستان ده‌ربڕى و سه‌ردانى قه‌داسه‌تى پاپاى بۆ هه‌رێمى كوردستان به په‌یامێكى گرنگ و پێ‌زانین بۆ ئه‌و كولتووره له قه‌ڵه‌م دا و هیواى خواست سه‌ردانه‌كه ببێته هانده‌رى قووڵكردنه‌وه‌ى زیاترى ئه‌و كولتووره.
په‌تاى كۆڤید_19 و پرۆسه‌ى كوتان به ڤاكسینى دژه‌په‌تاكه، په‌ره‌پێدان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ هه‌نگاریا، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران و بابه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێد و شوێنه‌كانى خۆیان، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر، سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، چه‌ند ته‌وه‌رێكی دیكه‌ى دیداره‌كه بوون.




