كاردانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی سه‌ردانی پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان له مێدیا جیهانییه‌كان

هەولێر-KDP.info- سه‌ردانی پاپای ڤاتیكان بۆ هه‌رێمی كوردستان و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌نجامدانی قه‌داسێك له هه‌ولێر، ده‌نگدانه‌وه‌ی مێدیایی به‌دوای خۆیدا هێنا.
ئاژانسی عه‌ره‌بی ئه‌لیه‌وم بایه‌خی به كۆبوونه‌وه‌ی پاپای ڤاتیكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی داوه و له مانشێتی هه‌واڵه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به گوته‌یه‌كی پاپا فرانسیس كردووه، كه به سه‌رۆك بارزانیی ڕاگه‌یاندووه: مه‌سیحییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له ژیانێكی ئارام و دوور له مه‌ترسیی داعشدا بوون.

هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ئه‌لجمهورییه‌ش به هه‌مان مانشێت گرنگیی به سه‌ردانی پاپا بۆ هه‌رێمی كوردستان و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی دابوو.

هه‌مان ماڵپه‌ڕ، ئاماژه‌ی به گوته‌یه‌كی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردووه، كه ڕای گه‌یاندووه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رگریی له ئازادیی ئایینی له كوردستان ده‌كا.

رۆژنامه‌ی به‌ناووبانگی ئه‌لئه‌هڕام، به مانشێتێكی گه‌وره نووسیویه‌تی: پاپای ڤاتیكان به ئه‌نجامدانی قه‌داس له هه‌رێمی كوردستان، كۆتایی به سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق هێنا.





