٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌باره‌ی وته‌كانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاو كرده‌وه

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌باره‌ی وته‌كانی ئه‌مڕۆی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاو كرده‌وه‌.

پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، دووشه‌ممه‌ 8ى 3ى 2021، لە وتارێکیدا بە بۆنەی ماڵئاوایی لە پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ ڕایگەیاند: ''حکوومەت کاتی پێویستە بۆ پاراستنی عێراق، ئێستا وڵاتانی دنیا پشتیوانی عێراقن بۆ ئەنجامدانی چاکسازی."

رایشی گه‌یاند: ''سوورین لەسەر ئەوەی کە نابێت عێراق ببێتە گۆڕەپانی ململانێی دەرەکی.''

گوتیشی: "داوای گفتوگۆی نیشتمانیانە دەکەین بۆ ڕێککەوتنی کۆتایی لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق."

له‌باره‌ی ئه‌م په‌پامه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان لە تویتێکدا ڕایگه‌یاند: ''پشتیوانی له‌‌ بانگه‌وازی سه‌رۆکوه‌زیران، به‌ڕێز کازمی ده‌که‌م بۆ گفتوگۆی نیشتمانیی نێوان لایه‌نه‌ ناکۆکه‌کانی عێراق و گفتوگۆیه‌کی نیشتمانیی ڕاسته‌قینه‌ی قووڵ بۆ ڕێککه‌وتنی یه‌کجاری و چاره‌سه‌رکردنی ڕیشه‌ییی کێشه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ حکوومه‌تی فیدراڵی به‌پێی ده‌ستوور

هەواڵی پەیوەندیدار