٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆماری چیك هاوكاریی تەندروستی بە نەخۆشخانەی بیارە دەبەخشێت

سەرچاوە: KDP.info

هەورامان-KDP.info- ئەمڕۆ لە ناحیەی بیارە، كۆنسووڵی چیك لە هەرێمی كوردستان هاوكاریی تەندروستیی بە نەخۆشخانەی 40 قەرەوێڵەیی بیارە لە هەورامان بەخشی و، بەڵێنیشی دا بەردەوام دەبن لە بەخشینی هاوكارییەكانیان بە پارێزگای هەڵەبجە.

كۆنسوڵی كۆماری چیك لە هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "خۆشحاڵم ئەمڕۆ لە هەڵەبجەم، ڕۆژێكی تایبەتە كە ڕۆژی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافرەتانە، هاوكاریی تەندروستی پێشكەش بە نەخۆشخانەی هەورامان و نەخۆشخانەی منداڵبوون لە هەڵەبجە دەكەین".

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەماندا لەگەڵ پارێزگاری هەڵەبجە، تەئكیدمان كردەوە لە بەردەوامیی پەیوەندییەكانمان و بەردەوامبوونی حكوومەتی چیك لە هاوكارییەكان بۆ پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆش پێداویستیی تەندروستیمان بە كوالیتی بەرزی وڵاتی چیك بە نەخۆشخانەی بیارە بۆ بەشی منداڵان بەخشی".

هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "هاوكارییەكانمان بەردەوامن لە شارەكانی تری كوردستان و، بۆ هەڵەبجەش بەردەوام دەبین لە بەخشینی هاوكارییە تەندروستییەكانمان".

 

عەزیز رەسووڵ

  

 

هەواڵی پەیوەندیدار