٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پۆلیس: پشكنین و سەرژمێری بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان دەكرێت و تۆمار ناكرێن

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاند، لە ئێستادا ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تەنھا سەرژمێری و پشكنینیان بۆ دەكرێت و جارێ تۆمار ناكرێن، كاتێكیش ئەو كارە تەواو بوو، ئەوكات وەزارەت بڕیاری لێ دەدات.

فازڵ حاجی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "ئەو بڕیارەی لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكانەوە دراوە، بۆ تۆماركردنیان نییە، بەڵكو بۆ سەرژمێری و پشكنینی ئەو ئۆتۆمبێلانەیە، ھەر بۆیە دەستمان كردووە بە پشكنین و سەرژمێریی ئەو ئۆتۆمبێلانە و سەرجەمیان پشكنینیان بۆ دەكرێت".

بەڕێوەبەری راگەیاندنی پۆلیسی ھاتوچۆی ھەولێر گوتیشی، ئەوەی بڵاو كراوەتەوە كە گوایە ئەو ئۆتۆمبێلانە بڕیار دراوە تۆمار بكرێن، بەو شێوەیە نییە و ئەوەی بڕیاری لێ دراوە لەلایەن وەزارەتەوە، ئەوەیە كە جارێ تەنھا سەرژمێری و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، دوای سەرژمێریكردن و پشكنین بۆ ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان، ئەوكات وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لەسەر دەدات كە تۆمار بكرێن یاخود نا.

ئەمەش لە كاتێكدایە، دەنگۆی ئەوە بڵاو كرایەوە كە گوایە بڕیار دراوە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاكان تۆمار بكرێن، بەڵام لە ئێستادا تەنھا سەرژمێری و پشكنینیان بۆ دەكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم   

 

هەواڵی پەیوەندیدار