٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆك ژمارەیەك كارگەی پیشەسازی دادەمەزرێن

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- لە پارێزگای دھۆك، مۆڵەت بە دامەزرادنی ژمارەیەك كارگەی پیشەسازی دراوە، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی پارێزگاكەش دەڵێ، كارگەكان تەنیا كەرتی پیشەسازی لەخۆ دەگرن و دوای رێكاری یاسایی و كارگێڕی، دادەمەزرێن.

نازدار عەبدولقادر، بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازی لە دھۆك، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند، لیژنەی باڵای پیشەسازی لە پارێزگای دھۆك، رەزامەندیی لەسەر كردنەوە و دامەزراندنی ژمارەیەك كارگەی كەرتی پیشەسازی دەربڕیوە، لەوانەش ١٠ كارگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گەشەپێدانی پیشەسازی و هەروەها چوار كارگەی دیكەش لەلایەن دەستەی وەبەرھێنانەوە مۆڵەتیان پێ دراوە.

بەڕێوەبەری گەشەپێدانی پیشەسازیی دھۆك گوتیشی، ئەو كارگانەی رەزامەندییان لەسەر دراوە، ھەموویان لە كەرتی پیشەسازین، لەوانەش دامەزراندنی كارگەی ئارد و پلاستیك و چەندین كارگەی دیكەی بەرھەمھێنان.

عەبدولقادر ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، بە ھۆی قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ژمارەیەك كارگە لە دھۆك لە كاركردن وەستابوون، بەڵام بەشێكی زۆریان دەستیان بە كار كردووەتەوە و بەشێكیشیان بە ھۆی كۆنیی ئامێرەكانیانەوە ناتوانن كار بكەن، بەڵام ئەوانەی بەرھەمیان ھەیە و بازاڕیان باشە، دەستیان بە كاركردن كردووەتەوە.

قائید میرۆ

 

هەواڵی پەیوەندیدار