٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قۆناغی دووەمی شەقامی ١٥٠ مەتری دیزاینی بۆ دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- سەرپەرشتیاری دروستكردنی پڕۆژەی شەقامی ١٥٠ مەتریی شاری ھەولێر رایگەیاند، دوای تەواوبوونی قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠مەتری، لە ئێستادا كار بۆ دروستكردن و دیزاینی قۆناغی دووەم دەكرێت، كە درێژییەكەی شەش كیلۆمەتر دەبێت.

كەیفی فارس، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا قۆناغی یەكەمی شەقامی ١٥٠ مەتریی شاری ھەولێر تەواو بوو لە بەحركەی كۆنەوە تا ئەو شەقامەی شەقڵاوە دەچێت، لە ئێستادا كار بۆ دروستكردن و دیزاینی قۆناغی دووەم دەكرێت، كە ئەویش ٦كم دەبێت.

فارس گوتیشی، قۆناغی دووەم لە شەقامی بەحركە تا دەگاتە شەقامی دھۆك تەواو دەكرێت، بەڵام پێویستی بەوە ھەیە گرێبەستێكی تازەی بۆ ئەنجام بدرێت، بۆیە تا شەقامەكە تەواو دەبێت قۆناغ بە قۆناغ دروست دەكرێت و بەردەوامیش دەبین لە دروستكردنی.

 

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار