وهزیری تهندروستی: کۆرۆنای گۆڕاو بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و رۆژ بە رۆژ بەرەو زیادبوون دەچێت

هەولێر-KDP.info- ئهمرۆ دووشهممه 8 ى 3 ى 2021، د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ڤاکسینی كۆرۆنای وەرگرت.
دکتۆر سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستى حکومەتى هەرێمی كوردستان، لە دواى وەرگرتنى یەکەم ژەمى ڤاکسینى کۆرۆنا لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: کۆرۆنای گۆڕاو بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و ئێستا رۆژ بە رۆژ بەرەو زیادبوون دەچێت.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكرد: لە 24 کاژێری رابردوودا 344 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی خستەڕوو،زۆربەی ئەو توشبووانەی لە ئێستادا تۆماردەكرێن هەڵگری زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنان و ڤایرۆسەكە زۆر بە خێرایی بڵاودەبێتەوە.
هەورەها د. سامان بەرزنجی گوتیشی: "ئەمڕۆ لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق قسەم كردووە، بڕیارە 15ی ئەم مانگە كاروانێكی دیكەی ڤاكسین بگاتە ھەرێمی كوردستان كە بڕی 178 ھەزار ژەم ڤاكسینە، ھەوڵدەدەین لە داھاتوودا كاروانی دیكەش بگات و ھەموو چین و توێژەكان ڤاكسین وەربگرن".
نەشوان بەرزنجی




