بە وێنەوە.. ماڵپەڕی KDPرووماڵی گەشتی پاپا بۆ كوردستان دەكات

هەولێر-KDP.info- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 7-3-2021، پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان، بۆ یەكەمجار لە مێژوودا گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن سەرۆك بارزانی و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتەوە پێشوازی لێ كرا.

بەپێی خشتەی سەردانەكەی پاپا، كاتژمێر 08:15 خولەكی بەیانی فڕۆكەكەی پاپا فرانسیس لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر نیشتەوە و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەت، پێشوازی لێ كرا. پاپا فرانسیس لە هۆڵی فڕۆكەخانە لەگەڵ سەرۆك مەسعوود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی كۆبووەوە.

دوای كۆبوونەوەكان، بەرەو مووسڵ بەڕێ كەوت و دەچێتە ناوچەی هەبووت و دوای گەیشتنی لە كڵێسای مووسڵ نوێژ بۆ قوربانیانی شەڕی داعش دەكات. دوای مووسڵیش، دەچێتە قەرەقووش و لە كڵێسای تاهیرە ئەلكوبرا بەشداریی لە رێوڕەسمێكی ئایینیدا دەكات و گوتارێك پێشكەش دەكات.

بۆ نیوەڕۆی ئەمڕۆ، پاپا فرانسیس دەگەڕێتەوە هەولێر و كاتژمێر 4ی ئێوارەی ئەمڕۆش لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری لە هەولێر، بە بەشداریی 10 هەزار كەس گەورەترین رێوڕەسمی نزای ئێوارەی یەكشەممە بەڕێوە دەبات، كە زیاتر لە 200 ئاژانسی هەواڵیی جیهانی دەیگوازنەوە و رێوڕەسمەكەش راستەوخۆ لە (ڤاتیكان نیوز) دەگوازرێتەوە.

كارزان سەباح هەورامی




