٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پارێزگای هەولێر بۆ هاتنی پاپای ڤاتیکان داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- پارێزگای هەولێر لەبارەی داخستنی بازگەکان و هاتنی پاپا فرانسیس بۆ هەولێر، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بڵاویکردەوە: "ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتییان دەکەینەوە، بەیانی ڕۆژی یەکشەمە 2021.3.7، بازگەکانی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگاکانی موسڵ و کەرکوک بە داخراو دەمێننەوە''

لە راگەیەندراوێک پارێزگای هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەکات: "وێڕای داوای لێبوردن لە هاووڵاتییان و شوفێرانی شارەکەمان، بەهۆی هاتنی قەداسەتی پاپا فرانسیس و پێشوازیکردن لەبەڕێزیان لەشاری هەولێر، داواکارین لەبەشێک لە شەقامە گشتییەکانی هەولێری پایتەخت هاوکاری پۆلیسی هاتوچۆ بکەن و وەک هەمیشە وێنەی جوان و سەردەمیانەی پایتەخت لە میوانداری و میوان دۆستیدا نیشانی جیهان بدەن، هاوکارییتان مایەی سوپاس و ڕێزە". 

هەواڵی پەیوەندیدار