٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە شێخان 16 پڕۆژەی دیكە جێبەجێ دەكرێن

سەرچاوە: KDP.info

شێخان-KDP.info- لە سنووری قەزای شێخان، ژمارەیەك پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەكرێن، قایمقامی شێخانیش دەڵێ، شەش پڕۆژە لە قۆناغی كۆتاییدان.

سەردار یەحیا، قایمقامی شێخان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاند: "لە ئێستادا كاركردن لە شەش پڕۆژەدا بەردەوامە و گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی، لەوانەش دروستكردنی دوو یاریگا و نەخۆشخانە و پڕۆژەی رێگاوبان، كە ئەمساڵ كۆتایی بەتەواوكردنیان دێت و دەكەونە خزمەت دانیشتووانی سنووری قەزای شێخان".

قایمقامی شێخان گوتیشی: "بڕیارە 16 پڕۆژەی دیكەش بخرێنە بواری جێبەجێكردنەوە و بەسەر ناحیەكانی سەر بە قەزای شێخاندا دابەش كراون".

سەردار یەحیا، هەروەها روونی كردە: "هەموو ئەو پڕۆژانە پێویستیی خەڵكی شێخانن و پلانمان هەیە ئەگەر رەوشی دارایی بەرە و باشتر بچێت، خزمەتگوزاریی زیاتر پێشكەشی خەڵكی خۆمان بكەین".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار