٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ زانکۆی دهۆک گەورەترین کۆڕبەندی زانستیی ئافرەتان بەڕێوە دەبات

سەرچاوە: KDP.info

دهۆک-KDP.info- سەرۆکی زانکۆی دهۆک ڕایگەیاند، ئەمساڵ گەورەترین کۆڕبەندی زانستیی تایبەت بە ئافرەتان لەلایەن زانکۆی دهۆکەوە بەڕێوە دەچێت.

د. موسڵیح دهۆکی، بە ماڵپەڕی فەرمییی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ''١٢٧ توێژینەوەی زانستی لە ٢٨ وڵاتی جیاواز لە هەموو کیشوەرەکانی جیهانەوە لەم کۆڕبەندەدا پشکدار دەبن، کۆڕبەندەکە بە ئۆنلاین و لە ڕۆژی جیهانیی ئافرەتاندا، ٨ی مارس، لەژێر ناونیشانی ''بێسنوور ئافرەت لە بواری زانستیدا'' بەڕێوە دەچێت و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

گوتیشی: ''ئەمساڵ زیاتر لە ٥٠٠ کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە و گوێبیستی دەبن و سەیری دەکەن، ئەم کۆڕبەندە لەلایەن ئەو ئافرەتە سەرکردانەی جیهانەوە بەڕێوە دەچێت کە لە بواری زانستیدا سەرکردەن."

د. موسڵیح دهۆکی ئاماژەی دا: "ئەمساڵ کۆڕبەندەکە فۆکسیی خستووەتە سەر ئاوارەکان، چونکە ژمارەیەکی زۆری ئاوارە لە هەرێمی کوردستان هەن و کێشەکانیان دەخاتە ڕوو."

 

کــاروان بــاعەدری

 

هەواڵی پەیوەندیدار