٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

''نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەست بە چارەسەرکردنی پێشمەرگە دەکات"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-PDK.info- دوای ئەوەی دوێنێ نەخۆشخانەی پێشمەرگە بە فەرمی کرایەوە، بەرپرسێکی نەخۆشخانەکە دەڵێت، بە نووسراو ھەموو یەکەکانی ھێزی پێشمەرگە ئاگادار کراونەتەوە بۆ ئەوەی پێشمەرگە لە نەخۆشخانەی خۆیان چارەسەر وەربگرن.

ڕەفعەت مزووری، بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی پێشمەرگە، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "نووسراو بۆ ھەموو یەکەکانی ھێزی پێشمەرگە کراوە بۆ ئەوەی ئەو پێشمەرگانەی پێویستیان بە چارەسەر ھەیە ڕەوانەی نەخۆشخانەی پێشمەرگە بکرێن و لەوێ چارەسەر وەربگرن، بێگومان لە قۆناغی یەکەمدا تەنیا چارەسەری پێشمەرگە دەکەین، بەڵام بەرنامە ھەیە لە قۆناغەکانی داھاتوو کەسوکاری پێشمەرگەش سوودمەند لە وەرگرتنی چارەسەری."

بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەڵێت: "زۆربەی پسپۆڕییەکان لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە لە بەردەستن و ھەموو چارەسەرێکی تێدایە، ھەموو پێشمەرگەیەکیش بەبێ جیاوازی دەتوانێت چارەسەر وەربگرێت، ھەروەھا لە کاتی ھەر شەڕ و ڕووداوێکدا پێشوازی لە بریندارانی ھێزی پێشمەرگە دەکات."

ڕەفعەت مزووری ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: "پلان ھەیە بۆ بەرفراوانکردنی خزمەتگوزاریی نەخۆشخانەی پێشمەرگە، لەوانە کردنەوەی بەشی نەشتەرگەری و، سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی نیشان داوە بۆ دابینکردنی ئامێری پێویست و لە داھاتوودا نەشتەرگەریش لە نەخۆشخانەی پێشمەرگە دەکرێت.''

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار