٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆك بە گوژمەی ١٠ملیار دینار پڕۆژە ئەنجام دەدرێن

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆك گوتی، سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندیی نیشان داوە بۆ خەرجكردنی ١٠ملیار دینار بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە بۆ سەنتەری پارێزگای دھۆك و، بەم زووانە دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.

جەھوەر عەلی، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند: "سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رەزامەندیی لەسەر خەرجكردنی ١٠ملیار دینار داوە بۆ ئەنجامدانی كۆمەڵێك پڕۆژە بۆ سەنتەری دھۆك و ئەو شوێنانەی سەر بە سەنتەری دھۆكن، ئێستاش پڕۆژەكان ئامادە دەكەین و پێویستە تا رۆژی پێنجشەممە ھەموو پڕۆژەكان ئامادە بكرێن، بۆ ئەوەی دەست بە جێبەجێكردنیان بكرێت".

قایمقامی قەزای ناوەندیی دھۆك باسی لەوەش كرد، پڕۆژەكان بریتین لە پڕۆژەی ئاو و كارەبا و رێگاوبان و سەرجەم پڕۆژە پێویستەكان بۆ سەنتەری پارێزگای دھۆك، كە ئومێدی خەڵكن ئەو پڕۆژانە ئەنجام بدرێن و بەم زووانەش دەست بە جێبەجێكردنیان دەكرێت.

 

بڵند ئیبراھیم  

 

هەواڵی پەیوەندیدار