وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو چەندین بڕیاری گرنگی ده‌ركرد

هه‌ولێر-KDP.info- له‌راگه‌یاندراوێكدا، وه‌زاره‌تى كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه، كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تدا چه‌ندین بریاری گرنگ ده‌ركرا.
وه‌زاره‌ت رایده‌گه‌ێنێت: به‌سه‌رپه‌رشتی بێگه‌رد تاڵه‌بانی وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت به‌رێوه‌چوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا، بێگەرد تاڵەبانی ئاماژەی بە هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی چاکسازی و کارنامەکانی وەزارەت لە کابینەی نۆیەمدا کرد، لە پێناو زیاتر خزمەت کردن و کەم کردنەوەی رۆتین لە کاروبارەکان و پرۆسەی بەبازاڕکردنی بەرهەمە خۆماڵیەکان و پتەوکردنی هەماهەنگی لە نێوان فەرمانگەکانی وەزارەت.
راشیده‌گه‌یه‌نن: دواتر راپۆرتی پێشنیارکراوی سەرجەم فەرمانگەکان و خاوەن پرۆژەکان لە کارنامەکەی ئەنجومەن گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەکۆتایدا چەندین راسپاردەو بریاری گرنگ پەسند کران، کە بەشێکی گرنگی کارەکانی داهاتوو لەسەر ئەو بنەمایانە ئەنجام دەدرێت.




