ئیمام تاشچەر بۆ KDP.info: بارزانی نەمر هیچ جارێک خۆی تەسلیم نەکردووە

باکووری کوردستان-KDP.info- ئەندامی هەدەپەی شاری ئامەد لە پەرلەمانی تورکیا دەڵێ، سەرۆکی نەمر مەلا مستەفا بارزانی لەنێو کورددا سنووری نەناسیبوو، کوردستانی بە خاکی خۆی ناسیووە.
ئیمام تاشچەر، تایبەت بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ''بارزانی نەمر لە هەرچوار پارچەی کوردستان سنووری نەدەناسی، ئەو هەرچوار پارچەی بە ماڵی خۆی دەزانی و وەک خاکی خۆی ویستووە بۆ ئەوەی هەرچوار پارچەی کوردستان ئازاد و سەربەست ببن."
تاشچەر دەشڵێت: "ئەو تێکۆشانێکی گەورەی کردووە لەپێناو ئەوەدا گەلی کورد سەربەخۆ و ئازاد ببێت، یەکێتیی کورد ئاوەدان ببێت و کورد یەکگرتوو و یەکڕیز بن و تێکۆشانێکی گەورەی لەو پێناوەدا کردووە."
دەشڵێت: ''لە مەهاباد لەگەڵ قازی محەمەد بۆ کوردستانێکی سەربەخۆ تێکۆشانی کردووە و هیچ جارێکیش خۆی تەسلیمی دوژمن نەکردووە. لە شاخ خەباتی کردووە و، هاوکات دیپلۆماسییەکی بەقیمەتی لەگەڵ پەرلەمانی دنیای ئەوکات کردووە، لەبەر ئەوە، لە ٤٢ەمین ساڵوەگەڕی کوچی دواییی سەرۆک بارزانی نەمردا بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە.''
کــاروان بـــاعەدری




