٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی ئەندەرپاسی بارزان بە رووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

دهۆك-KDP.info- بە مەبەستی كەمكردنەوەی جەنجاڵی و قەرەباڵغیی شەقامەكانی شاری دهۆك، حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێنج ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاس لەسەنتەری شارەكە دروست دەكات، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دهۆكیش دەڵێت، سبەی دووەم ئەندەرپاس لە پرۆژەكە، كە ئەندەرپاسی بارزانە، بە رووی هاووڵاتیاندا دەكرێتەوە.

سەرپەرشتیاری پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دهۆك، ئەندازیار كانیوار جبرائیل، بە‌ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگەیاند، پرۆژەكە پاكێجێكی پێنج پڕۆژەییە، كە ئەندەرپاسی شەهیدان، شەقامێكی كەمەری لە باشووری شەقامی بارزان و نزاركێ و ئەندەرپاسی نزیك فەرماندەیی دهۆك تەواو بوونە و، ئێستاش ئەندەرپاسی بارزان تەواو بووە و سبەی سێشەممە بڕیارە شەقامی سەرەكیی ئەو ئەندەرپاسە بە تەواوی بە ڕووی هاووڵاتیاندا بكرێتەوە، كە دوو ترافیك لایت لە خۆدەگرێت لە نزیك پاركی شەهیدان‌.

ئەو سەرپەرشتیارەی پڕۆژەی ئەندەرپاس و ئۆڤەرپاسی پارێزگای دهۆك لە كۆمپانیای كاڤین گرووپ ڕاشیگەیاند، دوای كردنەوەی ئەم پاكێجە لە پڕۆژەكە، لە پرۆژەی پێنجەم دەست بە كار دەكرێت، كە بەرزەپردی سەفینە لە نزیك قوتابخانەی سەفین.

جبرائیل گوتیشی: "بە شێوەیەكی گشتی پڕۆژەكە 90 لە سەدی لە پڕۆژەی پێنج پاكێجییەكە كارەكانی تەواو بووە، كە ساڵێك و نزیكەی هەشت مانگە كاری تێدا دەكەین، خۆی دەبێت لە ماوەی 2 ساڵ و هەشت مانگ پڕۆژەكە تەواو بكرێت، بۆیە هەوڵ دەدەین لەو ماوەیەی دیاری كراوە، پڕۆژەكەمان تەواو بكەین".

كۆی پارەی تەرخانكراو بۆ پڕۆژەكە، 68 ملیار دیناری عێراقییە و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكەش 960 رۆژە،‌ واتا دوو ساڵ و هەشت مانگ.

 

نەشوان بەرزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار