٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە ھەولێر دوو پڕۆژەی ئاو بە گوژمەی سێ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار دەست بە کارەکانی دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان گوتی، بە گوژمەی ٣ ملیۆن و ١٠٠ هەزار دۆلار دوو پڕۆژەی گەورەی بواری ئاو لە شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی دەستی بە کارەکان کردووە کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر .

ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دەست بە دوو پڕۆژەی ئاوی ناو شاری ھەولێر دەکرێت لەسەر قەرزی ژاپۆنی لەگەڵ کۆمپانیای جایکا و لە سەرەتا دەست بە کۆڵین دەکرێت بۆ گۆڕینی تۆڕی ئاو، پڕۆژەیەکی گەورەیە بە گوژمەی دوو ملیۆن و٦٠٠ هەزارە و کۆی گشتی پارەکەش ٣ملیۆن و١٠٠ھەزار دۆلارە و سەرەتا ئەو دەستی پێ کراوە، کێشەی تۆڕی ئاو لە ھەولێر چارەسەر دەکرێت."

ئاری ئەحمەد باسی لەوەش کرد: "٥٠٠ھەزار دۆلاریش بۆ کرینی کەل وپەلی یەدەگە بۆ پڕۆژەی ئاوی ئیفراز سێ کە دوو پڕۆژەی گەورەی ستراتیژین بۆ شاری ھەولێر لەسەر پارەی قەرزی ژاپۆنی جێبەجێ دەکرێن."
 
گوتیشی: "پڕۆژەی یەکەم دەستی بەکار کردووە و کارکردن لێی بەردەوام دەبێت تاوەکو پڕۆژەکە تەواو دەبێت و ئەوەی دیکەش دەست پێ دەکرێت."
بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار