٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گولستان باقی: بە یاسا کۆتایی بە کێشەکانی زانکۆ ئەھلییەکان دێنین

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP. info-  بڕیارە پێداچوونەوە بە زانکۆ ئەھلییەکان بکرێت و ئەندامێکی لیژنەی خوێندنی باڵاش لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت، خەریکی ھەموارکردنەوەی یاسای زانکۆ ئەھلییەکانین بۆ بەزرکردنەوەی کوالێتیی خوێندن.

گولستان باقی نھێلی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "یاسای زانکۆ ئەھلییەکان لە ھەرێمی کوردستان ھەموار دەکرێتەوە و بە شێوەیەکی باشتر بۆ ڕێکخستنەوەی زانکۆ ئەھلییەکان پەسەند دەکرێت، چونکە دەمانەوێ گۆڕانکاریی کوالێتی زانکۆ ئەھلییەکان بکەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاستی زانستیی زانکۆ ئەھلییەکان."

ئەندامەکەی لیژنەی خوێندنی باڵا دەشڵێت: "مەبەست لە ڕێکخستنەوەی زانکۆ ئەھلییەکان کۆمەڵێک بابەت لەخۆ دەگرێت، لەوانە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی و مەعریفیی زانکۆ ئەھلییەکان، ھەروەھا چۆنیەتیی وەرگرتنی قوتابییان و دەوام و کرێی خوێندن، ئەمانە ھەمووی پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت."

گولستان باقی ڕوونی کردەوە: "ناکرێت ھەرکەسە و لە خۆیەوە زانکۆیەکی ئەھلی بکاتەوە، پێویستە بەپێی یاسا پێوەر دیاری بکرێت بۆ کردنەوەی زانکۆ، بۆ نموونە لە ڕابردوودا ھەندێ زانکۆ ھەبوونە پابەند بە ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا نەبوون، بەتایبەتی لە بابەتی وەرگرتنی کرێی خوێندن، بە ھەبوونی یاسایەکی باش کۆتایی بە کێشەکانی زانکۆ ئەھلییەکان دێت."

 

قائید میرۆ


 

هەواڵی پەیوەندیدار