٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بارەگای بارزانی: مەراسیمی یادکردنەوە و سەردانی هاووڵاتییان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوەناچێت

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- بارەگای بارزانی رایگەیاند بەهۆی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان، ئەمساڵ مەراسیمی یادکردنەوە و سەردانی هاووڵاتییان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوەناچێت.

دەقی راگەیەندراوەکە:

لەگەڵ نزیكبوونەوەی یادەكانی مانگی ئادار، ئاگاداری هاووڵاتیانی خۆشەویست و هەموو چینوتوێژەكان دەكەین كە بەهۆی پەتای كۆرۆنا و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و لەپێناو پاراستنی سەلامەتیی خەڵكی خۆشەویستی كوردستان، ئەمساڵ مەراسیمی یادكردنەوە و سەردانی هاووڵاتیان بۆ مەزاری نەمران بەڕێوە ناچێت.

وێڕای سوپاس و پێزانینمان بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان، هیوای سەلامەتی و تەندروستی بۆ گشت لایەك دەخوازین.

 

بارەگای بارزانی

٢٧ـی شوباتی ٢٠٢١

هەواڵی پەیوەندیدار