٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد.

لە دیدارەکەدا جەخت لە گرنگیی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرا لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانیدا. 

عوسمان بایدەمیر پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانیی بکەن. 

سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خەبات و تێکۆشانیدا لە پێناو گەلی کوردستان.

 

هەواڵی پەیوەندیدار