٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی راگەیاندنەکانی پەکەکە رەتدەکاتەوە، ئەوەی خوارەوە دەقی روونکردنەوەی وەزارەتی ناوخۆیە: 

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ڕاگەیاندنەکانی پەکەکە، هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا کەسێک بەناوی ( عومەر بارتان ) خەڵکی ناوچەی تاتوانی تورکیا ، بە چاوی بەستراوەوە لە سنووری ئیبراهیم خەلیل نێردراوەتەوە تورکیا. ئێمە سەرلەبەری ئەم هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و بە هەوڵێکی دیکەی ڕاگەیاندنی چەواشەکاری پەکەکەی دەزانین بۆ ناوزڕاندن و بەدناوکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان. بۆیە ئەم هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە. 

 

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2021/2/25

هەواڵی پەیوەندیدار