٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات

سەرچاوە: KDP.info

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2021/2/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ، سەرەخۆشی لە موستەفای سەید قادر جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی باوکی.

سەرۆکی حکومەت ، هاوخەمی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامییش بە کەسوکار و خانەوادەکەیان ببەخشێت.
 

هەواڵی پەیوەندیدار