٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان بۆ KDP: داھاتی ھەرێمی كوردستان دوو تا سێ ھێندە زیادی كردووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بە ھۆی ئەوەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان چەند ھەنگاوێكی لە بواری ئابووری ناوە و چەند فاكتەرێكیش بوونەتە ھۆی ئەوەی دۆخی ئابووریی ھەرێمی كوردستان باشتر بێت، داھاتی ھەرێمی كوردستان لە چاو پێش ھاتنی كۆرۆنا، دوو تا سێ ھێندە زیادی كردووە.

ئەرشەد حوسێن، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، داھاتی ھەرێمی كوردستان لە چاو ڕابردوو زیادی كردووە، ئەوەش بۆ چەند فاكتەرێك دەگەڕێتەوە، وەكو جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی و رێكخستنەوەی باج و بەئەلیكترۆنیكردنی خەرجییەكان و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار و نەوت، بۆیە ئەمانە وایان كردووە كە داھاتی ھەرێمی كوردستان زیاد بكات.

حوسێن گوتیشی، داھاتی ھەرێمی كوردستان لە چاو پێش كۆرۆنا، دوو تا سێ ھێندەی ئەوكات زیادی كردووە، ئەمەش ئاماژەیەكی دڵخۆشكەرە كە دۆخی ھەرێمی كوردستان لە ڕووی ئابوورییەوە بەرەو باشتر بچێت.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، لە ئێستادا دۆخی ھەرێمی كوردستان بە ھۆی ئەو ھەنگاوانەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان ناویەتی، زۆر باشتر بووە و حكوومەتی ھەرێمی كوردستانیش لە باشتركردنی دۆخی ئابووریدا سەركەوتوو بووە، نموونەش ئەوەیە كە دەبینین داھاتی ھەرێمی كوردستان چۆن زیادی كردووە و ھەنگاوەكانیش بەردەوام دەبن تاوەكو دۆخەكە باشتر دەبێت و داھاتیش زیاتر دەبێت.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار