٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

87 كچی كوردی ئێزدی خولێكی سەربازییان تەواو كرد

سەرچاوە: KDP.info

دھۆك-KDP.info- بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگەی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ لە سنووری قەزای شێخان مەراسیمێك بە بۆنەی تەواوكردنی خولی مەشق و راھێنانی 87 كچی كوردی ئێزدی ساز كرا، كە لە فەرماندەیی ھێزەكانی شنگال دەبنە پێشمەرگە.

لیوا بابەكر فەقێ ئەحمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی، لە سنووری قەزای شێخان لە فێرگەی (خنس) كە سەر بە پارێزگای دھۆكە، 87 كچی كوردی ئێزدی بەشدارییان لە خولێكی مەشق و راھێناندا كردووە و ئەمڕۆ تەواویان كرد، كە بەو بۆنەیەوە مەراسیمێكیان بۆ ساز كرا.

بەڕێوەبەری راگەیاندن و هۆشیاریی نیشتمانی لە وەزارەتی پێشمەرگە گوتیشی، ئەو كچانە، ئەوانەن كە لە دەستی داعش رزگار كراون و ئەوانەی دیكەش خەڵكی شنگالن، كە دەبنە پێشمەرگە لە فەرماندەیی ھێزەكانی شنگال و دەیانەوێت بەرگری لە خاكی خۆیان بكەن.

 

بڵند ئیبراھیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار